قایمقامیەتی سلێمانی: كارگه‌ی دروستكردنی ئالیك داده‌خرێت
وێستگە نیوز-
قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ئالیك داده‌خات.
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌له‌وه‌ری سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وبه‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن كارگه‌ی ئالیك بۆ دروستكردنی ئالیكی ئاژه‌ڵ له ناوچه‌ی بازیانی شاری سلێمانی داده‌خرێت.
له راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا هاتوه؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كارگه‌كه پابه‌ندی هیچ یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و هونه‌ری نه‌بوه، گه‌نمه شامییه‌كی نه‌شیاوی له دروستكردنی ئالیكی ئاژه‌ڵه‌كاندا به‌كارهێناوه.
ئه‌وشی خسته‌وه‌ته رو؛ له كارگه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر نیشاسته‌دا گیراوه كه شیاوی به‌كارهێان نیه هه‌روه‌ها؛ به‌كار نه‌هێنانی بالێت بۆ ژێر ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی كراونه‌ته ناو گوێنیه‌كانه‌وه تا پارێزگاری‌یان لێبكات له ته‌ڕبون یاخود مشك و قرتێنه‌ره‌كانی دیكه.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه داده‌خرێت تا ئه‌وه‌كاته‌ی پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج ورێنماییه‌كانی كاركردن ده‌بێت.
PM:04:29:21/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت