کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی سەلام بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح دەستیپێکرد

‌بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق

وێستگە نیوز- 
کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی سەلام لە شاری بەغدا بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق دەستیپێکرد. 

سەرچاوەیەک بە سۆمەریە نیوز-ی ڕاگەیاندووە، کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح و نوێنەری لایەنەکان بۆ گفتوگۆکردنی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەستیپێکردووە. 

ئەو سەرچاوەیە وتووشیەتی. " لەم کۆبوونەوەیەدا کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق یەکلادەکرێتەوە". 

بەگوێرەی زانیاریەکان تا ئێستا سێ كه‌س ناوه‌كانیان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكانی سه‌رۆك كۆماره‌ بۆ یەکلاکردنەوەیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق، ئه‌وانیش عه‌لی شوكری، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی و مسته‌فا كازمیی.


ش . ر 



 


PM:01:18:21/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 5560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت