چیرۆكی ئەو گەنجە کەرکوکییەی له ده‌ریادا ون بوو
ئاسۆ و دایکی
وێستگه نیوزـ كه‌ركوك ناو
ئاسۆ عه‌لی كاكل، گه‌نجێكی گه‌ركوكیی ته‌مه‌ن 25 ساڵه و له‌گه‌ڵ ده‌یان هاوڵاتی دیكه‌دا ده‌یانویست به قاچاخ بگه‌نه به‌ڵام له ده‌ریای ئایۆن له نزیك دورگه‌ی پاكسوس-ی وڵاتی یۆنان یه‌خته‌كه‌یان ژێر ئاو كه‌وت و خنكان.
سایتی کەرکوک ناو قسەی لەگەڵ دایكی ئاسۆ کردووە و دەڵێت" "تا بڵێی په‌رێشانه، دایكه‌كه به كوڵ بۆ كوڕه بچوكه‌كه‌ی ده‌گری كه هه‌رچی هه‌وڵیدا سه‌فه‌ری ئه‌وروپای له بیر بباته‌وه و نه‌یتوانی په‌شیمانی بكاته‌وه، تا رۆیشت و به‌ده‌م شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا‌وه به یه‌كجاری ون بوو."
ئێستا هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر روداوه‌كه‌دا تێپه‌ڕیووه و هێشتا ته‌رمی كوڕه بچوكه‌كه‌ی نه‌جیبه محه‌مه‌د، دایكی ئاسۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پرسه‌ی بۆ دانراوه و ئێستا پرسه‌كه‌ی جمه‌ی دێت له خه‌ڵك.
ماڵی ئاسۆ كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی كوردستان-فه‌یله‌ق له شاری كه‌ركوك، هه‌ر له نزیكی خۆیان له 17ی كانونی دووه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان ده‌ستبكه‌وێته و به‌خاكی بسپێرن، پرسه بۆ ئاسۆ دانرا و له دووه‌م رۆژی پرسه‌كه‌یدا، دایكی ئاسۆ قسه‌ی بۆ سایتی كه‌ركوك ناو كردووه و وتویه‌تی:"یاخوا هیچ كه‌سێك وه‌ك ئێمه‌ی به‌سه‌ر نه‌یه‌ت".
دایكی ئاسۆ ده‌ڵێت كوڕه‌كه‌ی له هه‌رزه‌كارییه‌وه حه‌زی به ئه‌وروپا بووه، به‌ڵام ئه‌وكات خوێندنه‌كه‌ی رێگر بووه و كاتێكیش كۆلێژی ته‌واو كردووه، جارێكی دیكه ویستویه‌تی به قاچاخ بڕوات، وتیشی:"هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی ده‌چوو بۆ مه‌له‌كردن، ده‌یوت با بە باشی فێربم رۆژێك بە كەڵكم دێت".
به‌پێی سایته‌كه نه‌جیبه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتی ئه‌وروپا له بیر ئاسۆی كوڕی له بیر بباته‌وه، داوای له ئاسۆ كردووه هاوسه‌رگیری بكات و وتی ئاسۆ رازی نه‌بووه و وتویه‌تی:"من رۆژانه‌ی كاركردنم ته‌نیا 10 هه‌زار دیناره، ئاخر به‌و پاره‌یه ماڵ به‌ڕێوه‌ده‌برێ؟ با كه‌سی تریش به خۆمه‌وه تووشم نه‌كه‌م".
روداوی خنكانی ئاسۆ له 11ی كانونی دوه‌می 2020 رویدا و به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران 52 كه‌س له یه‌خته‌كه‌دا بون، زیاتر له 30 كه‌س خنكان، كه 23 كوردی عیراقی تێدابووه، له نێویاندا كەركوكییەك.
PM:09:21:20/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 17400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت