شانەیەکی نوستووی داعش دەستگیرکرا



وێستگە نیوز-
شانەیەکی نوستووی داعش لە موسڵ دەستگیرکرا.

بەپێی بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگری سەربازی عیراق، لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا شانەیەکی نوستووی داعش لە موسڵ دەستگیرکراوە.  

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌شی هه‌واڵگری سه‌ربازی فیرقه‌ی 16ی سوپای عێراق و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری لیوای سێ-ی پیاده‌، دو چه‌كداری سه‌ر به‌گروپی تیرۆرستی داعش كه‌ شانه‌یه‌كی نوستوی ئه‌و گروپه‌ بون ده‌ستگیركراو

چالاکیەکانی ئەو شانە نوستووە لە ناوچەکانی بەنداوی موسڵ و زەویە کشتوکاڵیەکانی بەشی ڕاستی موسڵ و پردی گوێر بووە.

بەپێی بەیاننامەکە، " دوو چەکدارەکەی داعش بەپێی مادەی ٤ ی تیرۆر ڕەوانەی دادگا کراون و لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت. ‌


PM:06:35:20/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت