لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری هەرێم بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە



وێستگە نیوز- 
لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری هەرێم بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە وێستگە نیوز-ی ڕاگەیاند، لە‌ كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ی باڵای تۆماری بایۆمە‌تری، كە‌ جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران سە‌رپە‌رشتی دە‌كات، گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی بە‌ردە‌وامیدان بە‌كارە‌كانی ئە‌و پڕۆژە‌ ستراتیجییە‌ و پە‌رە‌پێدانی بە‌مە‌بە‌ستی زیاتر سود وە‌رگرتن لە‌ ئامار و داتاكانی بایۆمە‌تری.

و‌تیشی، بە‌پێی ئە‌و سیستە‌مە‌ ئە‌لكترۆنیە‌ ناوە‌ندییە‌ زیاتر لە‌ یە‌ك ملیۆن و 255 ھە‌زار مووچە‌خۆر ھە‌یە‌ كە‌ مانگانە‌ مووچە‌ لە‌ حكومە‌تی ھە‌رێم وە‌ردە‌گرن، تۆماركردنی مووچە‌خۆران لە‌و سیستە‌مە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی جە‌دوا و سودی گە‌ورە‌ی ھە‌یە‌ بۆ حكومە‌ت وە‌ك پرۆژە‌یە‌كی ستراتیجی نیشتمانی‌‌، ئامانج لێی پاراستنی ماف و زامنكردنی شایستە‌‌ داراییە‌كانی مووچە‌خۆرانە".

ئاماژەی بەوەش کرد، سیستە‌می بایۆمە‌تری دە‌بێتە‌ بنە‌مایە‌ك بۆ بڕیارە‌كە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێم كە‌ تایبە‌یە‌ ‌بە‌ دووبارە‌ دابەشكردنی میلاكات و رێكخستنە‌وە‌ی ھە‌یكە‌لییە‌تی دامودە‌زگاكانی حكومە‌تی ھە‌رێم، كە‌بە‌شێكی قۆناغە‌كانی چاكسازییە‌".

یە‌كێك لە‌ ماددە‌كانی یاسای چاكسازی لە‌ خانە‌نشینی وموچە‌ و دە‌رماڵە‌ كە‌ پە‌رلە‌مانی كوردستان لە‌ چە‌ند رۆژی رابردوو پە‌سە‌ندی كرد، پشت بە‌ستنە‌ بە‌ ئامار و داتاكانی بایۆمە‌تری.


ش . ر 



PM:04:10:20/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو