ئاسایشی گشتی لە هەولێر: مەحمود سەنگاوی ئاستی قسەکانی وەک خۆی نزمە
مەحمود سەنگاوی
وێستگه نیوز ـ
ئاسایشی گشتی هه‌ولێر وه‌ڵامی مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی دایه‌وه و رایگه‌یاند، مه‌حمود سه‌نگاوی به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌واو ئاستێكی نزمی وه‌ك خۆی په‌لاماری ده‌زگاكه‌یانی داوه، به مافی خۆشیانی ده‌زانن سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن.
له نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێردا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌تووه تیایدا هاتووه: چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا مه‌حمود سه‌نگاوی، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا و ئاستێكی نزمی وه‌ك خۆی، په‌لاماری هێزه‌كانی ئاسایشی دا و ناماقووڵی زۆری به‌رانبه‌ر به دڵسۆزان و رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له‌و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئاسایشی گشتی له هه‌ولێر ده‌شڵێت: "ئه‌و وتانه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی، په‌یوه‌ندیداره به دۆسیه‌ی تۆمه‌تبارێكه‌وه كه‌له‌سه‌ر شه‌ست كیلۆ گرام ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرابوو له به‌ندیخانه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنابوو".
هه‌ر به پێی نووسراوه‌كه‌ی ئاسایشی گشتی له هه‌ولێر "ئێمه تێگه‌یشتنمان هه‌یه بۆ هه‌ست و سۆزی كه‌سوكارو لایه‌نگرانی ئه‌و كه‌سه تێوه‌گلاوه به بازرگانی كردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌رگامان كراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ر جۆره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه گومانه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه، لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگاکەمان بەمافی خۆی دەزانێت لە دژی هەر جۆرە تۆمەتێکی ناڕەوا و ناوزڕاندنێک، بەرامبەر دەزگا و هێزەکانمان، رێکاری یاسایی بگرێتەبەر.
مەحمود سەنگاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رۆژی 18ی ئه‌م مانگه لە مەراسیمی چلەی شەهیدانی كوڵەجۆ، لە بەشێكی قسەكانیدا لەسەر خنكانی پێشمەرگەیەكیان لە ئاسایشی هەولێر ئەو كارەی بە كردەوەیەكی تیرۆرستی ناوبرد و وتی: "ئەوانەی وایان لەو پێشمەرگەی یەكێتی كرد هیچیان كەمتر نییە لەوەی داعش كردوویەتی، چونكه داعش پێشمەرگەكانمان شەهید دەكات و پارتیش پێشمەرگەمان دەخنكێنێت".
سەنگاوی وتیشی: رەفتارەكانی پارتی بەرامبەر بە لایەنگرانی یەكێتی هەمان رەفتارەكانی حزبی بەعسە.
رۆژی پێنجشه‌ممه هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی مەجید ئیبراهیم راگه‌یه‌ندرا كە پێشمەرگەیه‌كی تەمەن 38 ساڵی یەكێتی بوو له لیوای 3ی تایبه‌تی هێزی پێشمه‌رگه، وه‌ك ده‌وترێت پێشتر ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه لەگوندی سیساوە لەلایەن دژە تیرۆری پارتییەوە رفێندراوه.
له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه
ئاسایشی هەولێر ڕاگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ده‌ستگیركردنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی یه‌كێتی په‌یوه‌ندیی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌یه.
دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر حاجی مەسیفی، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەبەردەم پزیشكی دادوەری ھەولێر بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، "گومانمان لەروداوەكە ھەیە كە ئەو پێشمەرگەیە لەزیندانی ئاسایشی ھەولێر خۆی خۆی خنكاندبێت ئەو راپۆرتە پزیشكیەمان رەتكردوەتەوە و سكاڵای یاسایش تۆمار دەكەین".
دەقی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی گشتی هەولێر:
"وەڵامێکی پێویست بۆ (محمود سەنگاوی) لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش- هەولێرەوە
چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، محمود سەنگاوی بە شێوەیەکی ناڕەوا و بە ئاستێکی نزمی وەک خۆی پەلاماری هێزەکانی ئاسایشی دا و ناماقوڵی زۆری دەرهەق بە دڵسۆزان و رۆڵەکانی ئەم گەلە و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە. ئەو وتانەی محمود سەنگاوی پەیوەندیدارە بە دۆسیەی تۆمەتبارێک کە لەسەر مامەلەکردن بە شەست کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرابوو و لە بەندیخانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.
ئێمە تێگەیشتنمان هەیە بۆ هەست و سۆزی کەسوکار و لایەنگرانی ئەو کەسە کە تێوە گڵاوە بە بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر و دەرگامان کراوەتەوە بۆ هەر جۆرە لێکۆلینەوەیەک کە گومانەکان بڕەوێنێتەوە و لێکۆلینەوەکان لەو بارەیەوە لەگەڵ لایەنە فەرمیە پەیوەندیدارەکان بەردەوامە.
ئاشکراکردنی ئەم گروپە تاوانبارە دەستکەوتی گەورەیە بۆ پڕۆسەی گەڕان و ئاشکراکردنی ئەو گروپە مافیاییەی دەیانەویت هەرێمی کوردستان بکەنە ناوەندی بازرگانی کردن و ئالودەکردنی هاوڵاتیان بە ماددەی نەگریسی هۆشبەر. دەزانین قاچاخچێتی لە ناو پشێویدا چاڵاک دەبێت، بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نییە قاچاخچییەکی ناسراوی مەرزەکانی ناوچەی گەرمیان، کە تێوەگڵاوی بازرگانی ڕەش و ئەندامی تۆڕی بازرگانی ناشەرعییە، بەرگری لە تۆری مافیا بکات و لەسەریان بێتە دەنگ و وەرەقەکان تێکەڵی پەیوەندی نێوان حیزبەکان بکات.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە ڕۆڵە دڵسۆزەکانی ئەم گەلە و شەونخوونی و ماندووبوونی زۆر دەکێشن و هەزاران شەهید و بریندارمان داوە تا هاوڵاتیان لە ئارامی و ئاسایش‌دا بژین و هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت لە هەر جۆرە هەڕەشە و مەترسیەکی تیرۆریستان و مافیاکانی ماددەی هۆشبەر و هاوکاری و پاڵپشتی و دەستخۆشی هاونشتمانیانی دڵسۆز لای ئێمە سەنگی مەحەکە نەک خۆگڤکرندنەوەی شەریکەکانی تاوان و قاچاخچێتی.
دەزگاکەمان بەمافی خۆی دەزانێت لە دژی هەر جۆرە تۆمەتێکی ناڕەوا و ناوزڕاندنێک، بەرامبەر دەزگا و هێزەکانمان، رێکاری یاسایی بگرێتەبەر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش- هەولێر
PM:01:49:20/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 4620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت