وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتیان له دزینی ئۆتۆمبیل لەکاتی گەرمکردندا ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیانی ئاگادار كرده‌وه له‌كاتی گه‌رمكردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان، هه‌وڵ بده‌ن ئۆتۆمبیله‌كان جێنه‌هێڵن، تا نه‌دزرێت.
له لێدوانێكدا بۆ به‌شی راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد:"ساڵی رابردوو چه‌ندین ئۆتۆمبێل به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پاره و جانتایان تێدا به‌جێهێشتبوو له‌لایه‌ن كه‌سانی هه‌ل په‌رسته‌وه جامه‌كانیان شكاندبوو تاڵان كرابوو".
نه‌قیب سه‌ركه‌وت هۆشداریشی دا له‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك با هاوڵاتیان و شۆفێران له‌م وه‌رزه‌دا كه سه‌رمایه به‌هۆی گه‌رمكردنه‌وه ئۆتۆمبێله‌كانیان جێنه‌هێڵن تاوه‌كو نه‌دزرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "ساڵی رابردوو له‌شاری سلێمانی 10 ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن چه‌ند دزێكه‌وه برابوون كه خۆشبه‌ختانه زۆربه‌یان دۆزرانه‌وه‌و له دزه‌كان سه‌ندرانه‌وه‌و بانده تاوانكاریه‌كانیش به‌سزای یاسای خۆیان گه‌یشتن".
PM:08:45:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 18356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت