ئه‌و شوێنانه‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن


وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی رابردوو و بۆ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 20ی كانوونی دووه‌م، مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك دابه‌شده‌كرێت.


به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 20ی كانوونی دووه‌می 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئەنجومەنی دادوەری، کەمئەندامان و وه‌زاره‌تی داد دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌، رۆژی سێشەممە 21ی كانوونی دووه‌م، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی سامانە سرووشتیەکان، ئەوقاف،
خوێندنی باڵا، ناوخۆ، ده‌زگاكانی ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، زێرەڤانی و فریاکەوتن، رەگەزنامە و نشینگە،
لیوای یەک و دووی پۆلیس پاراستن دابه‌ش ده‌كرێت.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 22ی كانوونی دووه‌می 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، گواستنەوە و گەیاندن، کارەبا، پلاندانان و کشتوکاڵ، ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری و لاوان، بازرگانی و پیشەسازی، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، خانەنشینی پێشمەرگە، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، ده‌سته‌ی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

رۆژی پێنجشەممە 23ی كانوونی دووه‌م، به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی رابردوو دێت.

هــ. ر


PM:07:19:19/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 12300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو