له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 30 ژن كوژراون
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
لە ماوەی ساڵی 2019ی رابردوودا زیاتر لە 30 حاڵەتی کوشتنی ژنان لە کوردستان تۆمار کراوە کە پێنج حاڵەتی لەژێر ناوی شه‌ره‌ف-ه‌وه بووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو له راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: لەماوەی ساڵی 2019 دا، لانیکەم 33 ژن لە پارێزگاکانی ئیلام، لوڕستان، کرماشان، سنە و ئورمیە کوژراون، کە 94٪ی ئەو حاڵەتانە بە دەستی کەسانی نزیکی کوژراوەکان وەک باوک، هاوسه‌ر، کوڕ و برا بووە.
جیاکردنەوە بەپێی هۆکار
زیاترین رێژەی کوژرانی ژنان بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تی بە تایبەت کێشە لەگەڵ هاوسه‌ره‌كان بووە و هۆکاری هه‌شت حاڵەتیش بۆ هەنگاو روون نەبووەتەوە.
كوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف: پێنج حاڵەت کە دەکاتە 15٪ی کۆی حاڵەتەکان
کێشەی خێزانی: 18 حاڵەت کە دەکاتە 54.5٪ی کۆی حاڵەتەکان
دزینی زێـر و پارە: دوو حاڵەت کە دەکاتە 6.5٪ی کۆی حاڵەتەکان
نادیار: هه‌شت حاڵەت کە دەکاتە 24٪ی کۆی حاڵەتەکان
جیاکردنەوە بەپێی پارێزگاکان
زۆرترین رێژەی کوژرانی ژنان لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان تۆمار کراوە کە دەکاتە 66٪ی کۆی حاڵەتەکانی کوژرانی ژنان لە ساڵی 2019.
پارێزگای سنە: 14 حاڵەت
پارێزگای کرماشان: هه‌شت حاڵت
پارێزگای ئورمیە: پێنج حاڵەت
پارێزگای ئیلام: چوار حاڵەت
پارێزگای لوڕستان: یه‌ك حاڵەت
جیاکردنەوە بە پێی پەیوەندی نێوان بکوژ و کوژراو
زیاترین حاڵەتەکانی کوژرانی ژنان لە کوردستان لەماوەی ساڵی 2019 دا بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان وەک باوک، هاوژین، برا، کوڕ و دەزگیران تۆمار کراوە.
کوژران بە دەستی کەسانی نزیک: 31 حاڵەت
کوژران بە دەستی کەسانی نەناسراو: دوو حاڵەت
شێوەی کوژران
بەکارهێنانی چەقۆ: هه‌شت حاڵەت
خنکاندن: هه‌شت حاڵەت
بە چەک: حه‌وت حاڵەت
لێدان و کوتان: چوار حاڵەت
هەڵواسین: سێ حاڵەت
سووتاندن: یه‌ك حاڵەت
نادیار: دوو حاڵەت.
ناسنامەی 29 کەس لەو ژنانەی کە لە 2019 دا کوژراون ئاشکرا بووە و تەنیا ناسنامەی چوار کەسیان کە لەلایەن میدیا حکومیەکانەوە بڵاو کراونەتەوە ئاشکرا نەبووە.
هــ. ر
PM:06:18:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت