بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆوه پێنج ھاوڵاتی بریندار بوون
دیمەنێک لە رووداوەکە..
وێستگه نیوز ـ
هاتوچۆی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی رانیه ـ دوكان، پێنج هاوڵاتی بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه: پێشنیوەرۆی ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه 19ی كانوونی دووه‌می 2020، رووداوێکی ھاتوچۆ لەجۆری وەرگەڕان لەسەر رێگای سەرەکی رانیە_دوکان روویدا، کە تیوتا ھایلوکسیک وەرگەڕا و لە ئەنجامدا پێنج ھاوڵاتی بریندار بوون.
له باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه‌وه هاتووه: ھۆکاری رووداوەکە بەھۆی تیژرەویی و کەش و ھەواوە بوە.
هــ. ر
PM:03:40:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت