سەرنووسەری پەرەگراف لەسەر سکاڵایەکی دیکەی ئارام شێخ محەمەد دەستبەسەر کرا



وێستگە نیوز- 
سەرنووسەری پەرەگراف لەسەر سکاڵایەکی دیکەی ئارام شێخ محەمەد، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ لە سلێمانی دەستبەسەر کرا.

ماڵپەڕی پەرەگراف بڵاویکردەوە ، سورکێو محەمەد، سەرنووسەری پەرەگراف،  سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چووە بنکەی پۆلیس لەسەر سکاڵایەکی دیکەی ئارام شێخ محەمەد کە ١٦ی ئەم مانگە تۆمار کراوە. ئەوە دووەم سکاڵای یاساییە لە ماوەی ھەفتەیەکدا ناوبراو لەسەر سەرنووسەری پەرەگراف تۆماری کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سکاڵا نوێیەکە بە یاسای سزادانی عێراقی تۆمار کراوە و پەرەگراف داوا دەکات دۆسیەکە بە یاسای ڕۆژنامەگەریی بەڕێوە بچێت. ھێشتا دادوەر سەرنووسەری پەرەگرافی نەبینیوە لەسەر ئەم سکاڵایە، بەڵام دوای وەرگرتنی ئیفادە لەلایەن پۆلیسەوە، بە سەرنووسەری پەرەگراف گوتراوە "تۆ دەستبەسەریت جارێ بمێنەرەوە".

چوارشەممەی ڕابردوو لەسەر سکاڵایەکی دیکەی ئارام شێخ محەمەد، سەرنووسەری پەرەگراف لەبەردەم دادوەر ئامادە بوو و بە کەفالەت ئازاد کرا، سکاڵاکە لەسەر ئەو ڕاپۆرت‌ و بەدواداچوونە ڕۆژنامەوانییانەیە كە پەرەگراف بە بەڵگەوە بڵاوی كردوونەتەوە‌ و پەیوەندیدارن بە موڵك‌ و ماڵی گشتی كە جێگری دووەمی پێشووی سەرۆکی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوای تەواوبوونی كاری فەرمی نەیگەڕاندوونەتەوە بۆ دەوڵەت.


ش . ر 


PM:02:37:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو