لە سلێمانی دوو پرۆژەی گواستنەوەی وزەی كارەبا راگەیەنرا


وێستگە نیوز-

لەسنووری پارێزگای سلێمانی دوو پرۆژەی گواستنەوەی وزەی كارەبا جێبەجێدەكرێت بە وتەی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی وتى " یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ گواستنەوەی وزەی كارەبا لەوێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای بازیان."

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ یەكشەممە 19/1/2020 هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی  لەگەڵ ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی و ئەندازیار سالار حسام الدین بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و بەئامادەبوونی لێپرسراوانی ناحیەی بازیان و لەناو ناحیەی بازیاندا دوو پرۆژەی ستراتیژی  گواستنەوەی وزەی كارەبای كرایەوە، كە بریتین لەهێڵێكی 132 كەی ڤی بۆ بەستنەوەی وێستگەی غازی بازیان (قەیوان) بەوێستگەی 132 كەی ڤی چەمچەماڵەوە، كە دیوی چەمچەماڵی دەستی پێكردووەو تەنها دیوی بازیانی ماوە كە ئەمرۆ راگەیەنرا.

هەروەها هێڵێكی 132 كەی ڤی بەدرێژی 46 كیلۆمەتر كە بەشێكی لەوێستگەی غازی بازیان (قەیوان) بەرەو تاسڵوجە دەبێت و بەشەكەی تریشی دەكەوێتە خۆرهەڵاتی سلێمانیەوە و هەردوو پرۆژەكەش گرنگی زۆریان هەیە بۆ گواستنەوەی ئەو وزەی كارەبایەی لەوێستگەی بازیان (قەیوان) بەرهەمدێت بەرەو چەمچەماڵ و شاری سلێمانی.

كارەبای سلێماتی راشیگەیاند كە یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ سەقامگیربوونی توانای هێڵەكانی گواستنەوەی وزەی كارەباو دواتریش باشتربوونی دۆخی كارەبا.

هەر لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئەوە راگەیەنرا كە لەداهاتوویەكی نزیكدا دوو هێڵی ستراتیژی 132 كەی ڤی لەنێوان وێستگەی گواستنەوەی وزەی تاسڵوجە-چوارقوڕنەو پاشان سلێمانی-سەید سادق جێبەجێدەكرێت كە رۆڵی گرنگیان دەبێت بۆ سەقامگیركردنی كارەبای سنووری راپەرین و ناوچەی هەڵەبجەو سەیدسادق.

د.ح  


PM:02:04:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت