سەنتەری میترۆ: داوای یاسایی هەنگاوێكی پێشكەوتووە ئەگەر نەکرێتە فشار بۆ سەر میدیاكان، تا باس لە كەیسە هەستیارەكان نەكەن



وێستگە نیوز- 
سەنتەری میترۆ  ڕایگەیاند، لە ماوەی 10 ساڵی رابردودا لە هەموو راپۆرتەكانیدا داوای لە بەرپرسانی حكومی و حزبی كردوە، لە كێشەكانیان لەگەڵ رۆژنامەنوسان پەنا بۆ یاسا ببەن، یاسا كێشەكانیان یەكلابكاتەوە.

دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند، ئەوان داوای یاسایی بە هەنگاوێكی پێشكەوتوو دەزانن، گەر بە نیازی گەرانەوەی ماف بێت بۆ خاوەن ماف نەك بكرێنە فشاری سەر میدیاكان، تا باس لە كەیسە هەستیارەكان نەكەن.

وتیشی، "كاری جدیشمان كردوە تا كەیسەكانی تایبەت بە بڵاوكردنەوە، بە یاسای تایبەت بە رۆژنامەگەری دادگاكان یەكلایبكەنەوە ، لەو كەیسانەیشدا مامەڵەی "تاونبار و بكوژ" مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنوس نەكرێت، دەسبەسەركردن وەك تۆڵەكردنەوە بەكار نەیەت".

بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ دەشڵێت، "لە سەرەتای ئەمساڵەوە دوو رۆژنامەنوس روبەروی داگا كراونەوەتە، ( سوركێو محمد و نامۆ سەربەست)، ئێستا هەردوو داواكراو لەبەردەم دادوەر لێكۆڵینەوەیان، لە بنكەی پۆلیسی ئەزمڕ لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "چاودێری رێوشوێنەكانی لێكۆڵینەوەكە دەكەین، بۆ ئەم مەبەستەیش داوامان پارێزەری هەدوو رێكخراو (METRO و CDO) كردوە، وەك پارێزەری بەرگری كەیسەكانیان وەربگرێت".



ش . ر 




PM:02:01:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو