بە نوسراوی فەرمی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ دەستبەرداری خانەنشینییەكەیان بوون


وێستگە نیوز-
فراكسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند كە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكەیان بە نوسراوی فەرمی دەستبەدار بوونی خۆیان لە خانەنشینی پێشكەش كردووە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەرچوار پەلەمانتاری نەوەی نوێ كاوە عەبدوڵا، دكتۆر كازم، مژدە مەحمود لەگەڵ سیپان سالم دەستبەرداربوونی خۆیان لە خانەنشینی پەرلەمان راگەیاند.

كاوە مەحمود رایگەیاند وەك ئەو بەڵینەی ئەخلاقیەی دابوویان فۆرمی رەتكردنەوەی خانەنشینیان پڕ كردۆتەوە.

ناوبراو راشیگەیاند كە ئەوان بە فەرمی داواكاریان پێشكەش كردووە و هەر هەنگاوێكی یاسایش پێویست بێت ئەنجامی دەدەن.
 

 
نوێ دەكرێتەوە..


PM:12:26:19/01/2020










ئه‌م بابه‌ته 3452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت