به‌هۆی هه‌بوونی مناڵی خوار هه‌ژده ساڵ دوو شوێن داخران
وێستگە نیوز-
به‌هۆی هه‌بوونی مناڵی خوار هه‌ژده ساڵ، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گازینۆیه‌ك و بلیاردێك داده‌خات.
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی گازینۆ و مه‌له‌وانگه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی هه‌بوونی مناڵی خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ و پێشكه‌شكردنی خواردن وخواردنه‌وه و رێگری نه‌كردن له هاتووچۆكردنیان هه‌ردو گازینۆ و بلیاردی (گه‌نجان له گه‌ڕه‌كی شێخان) و (بلیاردی لاوان له‌گه‌ڕه‌كی كارێزه وشك) داده‌خرێن.
به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان، پێویسته خاوه‌ن شوێنه‌كانی گازینۆ، بلیارد، كافتریا و كۆفی شۆپی نیرگه‌له كێشان و یانه‌ی شه‌وانه رێگری له هاتوچۆكردنی مناڵی نه‌وجه‌وان و ته‌مه‌ن خوار هه‌ژده ساڵان بگرن و هیچ خواردن و خواردنه‌وه و نێرگه‌له‌یه‌كیان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه یاسا سزای بۆ سه‌رپێچیكاران دیاریكردوه.
پێشتر و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه رێگری له مناڵی خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ بكه‌ن و خواردن وخواردنه‌وه و نێرگه‌له‌یان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی شوێنه‌كه روبه‌روی ده‌ستبه‌جێ داخستن و خاوه‌نه‌كه‌شی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردو گازینۆ و بلیاردی "گه‌نجان و لاوان" داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
د.ح
PM:12:22:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت