شارەوانییەكانی هەولێر: ژمارەی پرۆژەكانی ساڵی پار زیادی كردووە


وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری کار و پڕۆژەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەی لە ساڵی 2019 خستەڕوو، كە بە بەراورد بە ساڵی 2018 ژمارەی پڕۆژە جێبەجێكراوەكانی ساڵی 2019 زیادیان كردووە.

نەبەز محێدین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، ئاماری کار و پڕۆژەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەیانی لە ساڵی 2019 خستەڕوو، ئاماژەی بەوە كرد بەراورد بە ساڵی 2018 بە رێژەیەکی زۆر بەرەو پێشوەچوون لە كۆی سێكتەرەكاندا هەبووە، لە رووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی پڕۆژە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكە.

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر رایگەیاند ژمارەی پڕۆژە جۆراوجۆرەكانی وەك تەمویلی تایبەت و جێبەجێكردنی پڕۆژە لەسەر رێژەی 17%ی داهاتی شارەوانییەكان و چەند پڕۆژەیەكی دیكەش, كۆی پڕۆژەكانی ساڵی 2019 ژمارەیان 170 پڕۆژەی جۆراوجۆرن، 19پڕۆژەی تەمویلی تایبەت، 40 پڕۆژە لەسەر لەسەر داهاتی 17%ی شارەوانییەكان جێبەجێكراون، لەگەڵ ژمارەیەكی دیكەی پڕۆژەی جۆراوجۆر كە سەرجەمیان 170 پڕۆژەن و بە بەراورد بە ساڵی 2018 زیادی كردووە.

د.ح
 


AM:11:34:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو