كەشوهەوا.. باران بەردەوام دەبێت و بەفر لە شاخەكان دەبارێت


وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ره‌وشی کەشوهەواو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشەممە 20ی كانوونی دووه‌م بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.

كه‌شناسی هه‌رێم رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کات و شوێنی جیاوازو بارینی به‌فر له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، بۆ سبەینێش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمه‌ باران له‌ كات و شوێنی جیاواز و بارینی بەفر لە ناوە شاخاوییەكان.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی‌ گەرما 10 پلە و نزمترین 8 پلە دەبێت، لە سلێمانی‌9 بە 6، دهۆک 10 بە  5، کەرکوک 18 بە 8 پلە دەبێت.

د.ح
 


AM:10:09:19/01/2020










ئه‌م بابه‌ته 4152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو