بهڤیدیۆ.. مامۆستایهكی ئایینی داوا دهكات فهتوایهك بۆ حهرامكردنی موچهی خانهنشینی پله باڵاكان دەربکرێت
تاهیر کەلەباشی
وێستگه نیوزـ
مامۆستایی ئایینی و وتاربێژ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی ناحیەی پیرەمەگرون لە پارێزگای داوا له لیژنهی فهتوا دهكات فهتوایهك بۆ حهرامكردنی موچهی خانهنشینی پله باڵاكان دهربكات.
تاهیر کەلەباشی، مامۆستایی ئایینی و وتاربێژ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی ناحیەی پیرەمەگرون لە پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، "هەرچەندە پێشبینی ناکەم لیژنەی فەتوای هەرێم بڕیاری لەو چەشەنە لەسەر موچەی خانەنشینی پلەباڵاکان دەربکەن، بەڵام من لەپێش هەمویانەوە پێیان دەڵێم بەخوا موچەی پلە باڵاکان حەرامە و لە ئاینی ئیسلامدا جێی نابیتەوە".
ئهو مامۆستا ئایینییه رایگەیاندووە، "ڕەوا نییە فەرمانبەرێکی ژینگە پارێز کە رۆژانە شەقامەکان پاکدەکاتەوە، کاتێک خاننشین دەکرێت بە 200 یان 300 هەزار دینار، لەکاتێکدا پەرلەمانتار و وەزیر و بەرپرسە باڵاکان بە 6 یان 7 ملیۆن دینار خانەنشین بکرێن کە بۆ خۆیان بڕیاریان لەسەداوە".
دەشڵێت، "رەوا نییە مامۆستایەکی قوتابخانە کە نەوەیەک بۆ ئەم نیشتمانە پەروەردەدەکات، کاتێک خانەنشین دەکرێت، بە موچەیەکی کەم، بەڵام وەزیرەکەی پێنج شەش ملیۆن دینار خانەنشین دەکرێت."
لە کۆتایی وتەکەیدا دەڵێت، " بەخوا هەموو وەزیر و پەرلەمانتار و حاکمەکان کە نەیانتوانیوە بڕیارێک لەوبارەوە بدەن، پێیان خۆش بێت یان نا، موچەکانیان حەرامە وگەردنیان ئازاد نەبێت لە رۆژی دواییدا".
پەرلەمانی کوردستان 16ی ئەم مانگە بە دەنگی 89 پەرلەمانتار کۆی ماددەکانی پڕۆژەیاسای چاکسازی پەسەندکرد و فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو دژی خانەنشینی پلەباڵاکان دانیشتنەکەیان بەجێهێشت.
PM:09:28:18/01/2020
ئهم بابهته 8788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت