لە کۆنگرەی بەرلین بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە لیبیا پۆمپیۆ سێ پێشنیاری ئەمریکا پێشکەش دەکات

‌ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا


وێستگە نیوز- 
ئەمڕۆ کۆنگرەی بەرلین بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە لیبیا دەبەسترێت و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەشداری تێدا دەکات. 

بڕیار وایە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ کۆنگرەی ئاشتی لیبیا لە بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا بە بەشداری وەزیران و سەرکردەکانی چەندین وڵات بەڕێوەبچێت. 

لە کۆنگرەکەدا مایک پۆمپیۆ سێ پێشنیار وەک چارەسەری قەیرانی لیبیا پێشکەش بکات. 

بەپێی هەواڵی میدیاکان، پۆمپیۆ وەستانی شەڕ لە لیبیا و کشانەوەی سەرجەم هێزە بیانیەکان لەو وڵاتەو گەڕانەوە پرۆسەی سیاسی بە سەرۆکایەتی لیبیا و سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک سێ پێشنیار بۆ چارەسەری قەیرانی لیبیا دەخاتەڕوو. 

ئەو کۆنگرەیەی ئەمڕۆ لە بەرلین دەبەسترێت دوای داوایەکی غەسان سەلامە، نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیبیا دێت کە لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایش لە مانگی ٧ ی ساڵی ڕابردوو پێشکەشی کرد. 

لە کۆنگرەکەدا پۆمپیۆ چاوی بە سەرکردەکانی جیهان دەکەوێت و سێ پێشنیاری وڵاتەکەی بۆ چارەسەری قەیرانی لیبیا گفتوگۆ دەکات. 


ش . ر 

                                                                              


AM:10:18:18/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت