كوژراو بریندار هەیە
خۆپیشاندەرانی بەغدا رووبەڕووی هێرش بوونەوە
وێستگە نیوز-
خۆپیشاندەرانی شاری بەغدا لە گۆڕەپانی نزیك پردی سنك هێرشیان كرایە سەر و تا ئێستا خۆپیشاندەرێك كوژراوە و ژمارەیەكیش بریندار بوون.
چالاكوانانی خۆپیشاندەران ئاشكرایانكرد كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە و بە گولـلەی زند و گازی فرمێسك رێژ هەوڵی بڵاوە پێكردنیان دەدرێت.
بە پێی ئەوەی چالاكوانان بڵاویان كردۆتەوە كەسێك كوژراوە و زیاتر لە 15 كەسی دیكە بریندار بوون.
ماوەی زیاتر لە سێ مانگە خۆپیشاندان شارەكانی بەغدا و باشووری عیراقی گرتۆتەوە و خۆپیشاندەران داوای باشكردنی بژیوی و گۆڕینی دەسەڵات دەكەن.
د.ح
PM:10:36:17/01/2020
ئهم بابهته 4352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت