هێرش كرایه‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عیراق
وێستگه نیوزـ
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق به بۆمبێكی ده‌نگی كرایه ئامانج و هێرشه‌كه هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له پارێزگای موسه‌ننا كراوه‌ته ئامانج و له‌وكاته‌ی به رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پارێزگاكه‌دا رۆیشتووه، بۆمبێكی ده‌نگیی ئاراسته كراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاشكرایكرد كه ئۆتۆمبیله‌كه كه‌لوپه‌لی لۆجستیی گواستوه‌ته‌وه و هێرشه‌كه‌ش هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
PM:12:28:17/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 4076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت