دیارترین شوێنەوارەکانی ئێران کە ئەگەری هەیە بەر هێرشی ئەمریکا بکەون

‌گۆڕەپانی نەقش جیهان، لە شاری ئەسفەهان گەورە شاری ئێران، بە دیارترین ناوچەی شوێنەواری ئێران دادەنرێت

وێستگە نیوز- 
لە ئێستادا ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ٢٠ ناوچەی شوێنەواری و کەلەپوری جیهانی گرنگی تێدایە و لە لیستی کەلەپوری جیهانی رێکخراوی یونسکۆدا تۆمارکراون، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لە پاراستنی ئەم شوێنەوارانە دەکاتەوەو داوا دەکات گرنگییە کلتوری و مێژوویی و زانستیەکەی بپارێزرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا و دوای بەردەوامی پەیانی هەڕەشە ئامێزەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ یەکتر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ٥٢ شوێنی ئێرانی دیاریکردووە بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی هێرشی بکاتە سەر، لەو ئامانجانەشدا چەند شوێنێکی کەلەپوری و شوێنەراون بوونیان هەیە.

دواتر و لە وەڵامی ترەمپ-دا، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هێرشکردنە سەر ناوچە شوێنەوارییەکان بە تاوانی گەورەی جەنگ هەژمار دەکرێت.

لەم ڕاپۆرتەدا دیارترین ناوچە شوێنەوارییەکانی ئێران دەخەینە ڕوو کە ئەگەری هەیە لە کاتی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕووبەڕووی وێرانکاری ببنەوە.
 

پرسیپۆلیس
پرسیپۆلیس، پایتەختی ئیمپراتۆرییەتی ئەخمینی فارسی کۆن، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشەمی پێش زایین.
 

گۆڕەپانی نەقش جیهان
گۆڕەپانی نەقش جیهان، لە شاری ئەسفەهان گەورە شاری ئێرانە، لە سەرەتاکانی سەدەی ١٧ دا بنیادنراوە، یەکێکە لە گەورەترین گۆڕەپانەکانی جیهانە. 
 

کۆشکی جولستان
کۆشکی جولستان لە تارانی پەیتەختی ئێران، کە بارەگای سەرەکی دەسەڵات و حوکمدارێتی ئیمپراتۆرییەتی قاجارییەکان بووە کە لە سالی ١٧٨٥ تا ١٩٢٥ حوکمی ئێرانیان کردووە.

 
کۆمەڵەی دێری رەهبانی ئەرمەنیەکان
کۆمەڵەی دێری رەهبانی ئەرمەنیەکان لە ناوچەی ئازربایجان-ی ئێران، لە باکوری رۆژئاوای ئێران کە لە سێ کۆمەڵەی رەهبانی ئاینی مەسیحی ئەرمەنی پێکهاتووە، کۆنترینیان دەیری قەدیس تداوسە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوتەمی زاینی.
 
 
پەم و دیمەنە کلتورییەکانی
پەم دەکەوێتە ناوچەیەکی بیابانی باشوری ئێرانەوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەخمینیەکان، درەوشانەوەی لە سەدەی حەوتەمدا بووە هەتا سەدەی ١١ ی زایین، نمونەیەکە بۆ شارێکی سەدەکانی ناوەڕاست کە بە کەرەستەی سەرەتایی ناوخۆیی دروستکراون و پێکهاتووە لە چەند چینێک لم.
 

بازارقادش
بازارقادش پایتەختی یەکەم پاشای ئیمپراتۆرییەتی ئەخمینیەکان بووە کە لە سەدەی شەشەمی پێش زاییندا دامەزراوە، کۆشکەکانی و باخەکانی نیشاندەری هونەری ئەندازەیی ئەخمینیەکان و شارستانیەتی فارسەکانە.

 
ناوچەی ساسانی شوێنەواری
ناوچەی شوێنەواری ساسانی دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای فارس، پێکدێت لە هەشت ناوچەی شوێنەواری کە بەسەر سێ ناوچەی جوگرافیدا دابەش بوون کە بریتین لە فەیروز ئاباد، پیشاپور، سرڤیستان، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتا هەتا کۆتایی ئیمپراتۆریەتی ساسانی کە بەسەر ئەو ناوچەیەدا باڵادەست بوون لە ساڵی ٢٢٤ هەتا ٦٥٨ ی زایینی.
 

خانەقا و حەرەمسەرای شێخ سەفیەدین
خانەقا و حەرەمسەرای شێخ سەفیەدین لە ئەردەبیل دروستکراوە لە نێوان سەرەتای سەدەی ١٦ تا کۆتایی سەدەی ١٨ ، حەرەمسەراکە بە چەندین زەخرەفەی ڕەنگاوڕەنگ ڕازاوەتەوە و چەندین توحفەی کۆنی تێدایە و بە کۆمەڵەیەکی دیاری شارستانێتی ئیسلام لە سەدەکانی ناوەڕاست دادەنرێت.

 
حەرەمی ئالجیتۆ
حەرەمی ئالجیتۆ کە لە ساڵی ١٣٠٢ بۆ ١٣١٢ بنیادنراوە دەکەوێتە شاری سوڵتانیەی پایتەختی مەغۆلیەکان لە ناوچەی زنجان لە دووری ٢٤٠ کیلۆمەتر لە تارانی پایتەختەوە و دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای ئێرانەوە.
 

شاری شوشان یان سوسە
شاری شوشان یان سوسە، دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای ئێرانەوە، کۆمەڵگەیەکی شوێنەواریە و لە بەشی رۆژهەڵاتی ڕووباری شاوەر کۆشکی ئەدەشیر بەرامبەر ڕووبارەکە و شارەکە چەندین باڵەخانەی شوێنەواری لەخۆدەگرێت کە لە نێوانی هەزارەی پێنجەمی پێش زایین و سەدەی ١٣ ی زایین بنیادنراون.


ش . ر 


PM:12:51:08/01/2020






















ئه‌م بابه‌ته 8332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو