ئه‌نگوستیله‌كه‌ی دەستی قاسم سوله‌یمانی و ره‌هه‌نده ئایینییه‌كانی
وێستگه نیوزـ
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی ده‌ستێكی په‌ڕیوو بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له یه‌كێك له په‌نجه‌كانیدا ئه‌نگوستیله‌یه‌ك هه‌یه و ده‌وترێت كه ئه‌وه ده‌ستی قاسم سوله‌یمانییه كه له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینیی ئه‌مریكادا پێكراوه.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه، ئه‌نگوستیله له شته دیاره‌كانی روخساری قاسم سوله‌یمانی بووه و له‌كاتی وتاردان و نوێژكردن و به‌سه‌ركردنه‌وه سه‌ربازییه‌كانیدا، هه‌میشه ئه‌نگوستیله‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه و بوه‌ته مایه‌ی سه‌رنج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له وێنه‌كانی قاسم سوله‌یمانیدا چه‌ندین جۆری ئه‌نگوستیله ده‌ركه‌وتون، به‌و ئه‌نگوستیله‌یه‌شه‌وه كه له‌كاتی كوشتنیدا له په‌نجه‌یدا بووه یه‌كێكی دیكه‌شی له‌ده‌ستدا بووه كه ناوی "خودا"ی له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌نراوه.
به‌كارهێنانی زیو یان به‌رده پیرۆزه‌كان، یه‌كێكه له نه‌ریته‌كانی شیعه كه له كۆنه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه، پۆشینی زیو یان به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رده پیرۆزانه، واتای ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه باوه‌ڕی ئایینی به‌هێزه، زۆرجاریش ئه‌نگوستیله‌كان ده‌كه‌نه "په‌نجه تووته" یان په‌نجه‌ی "برای تووته – په‌نجه‌ی ئه‌ڵقه"ی ده‌ستی راست، هه‌شیانه ئه‌نگوستیله ده‌كاته هه‌ردوو په‌نجه‌كه.
محه‌مه‌د باقر عه‌وده، شاره‌زای بواری به‌رده پیرۆزه‌كان كه له به‌شی باشوری لوبنان دوكانێكی تایبه‌ت به‌و به‌ردانه‌ی هه‌یه، ئاشكرایكردوه: نقێمی ئه‌نگوستیله‌ی ده‌سته په‌ڕیووه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی له‌و جۆره به‌رده دروستكراوه كه پێی ده‌وترێت (عه‌قیقی یه‌مانی) و له‌لای موسڵمانان زۆر به‌كارده‌هێنرێت و حه‌زیان پێیه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌نگوستیله‌كه له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران به دیاری به سوله‌یمانی درابێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه ئه‌نگوستیله‌كه له‌لای سوله‌یمانی به‌های خۆی هه‌بێت.
جه‌عفه‌ر فه‌زلوڵا، زانای ئایینی لوبنانی به بی بی سی راگه‌یاندوه‌له‌لای شیعه‌كان به‌كارهێنانی ئه‌نگوستیله دوو لایه‌نی هه‌یه، یه‌كێكیان ئایینییه و په‌یوه‌ندیی به‌وه هه‌یه كه هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر به‌كاریان هێناوه، ئه‌وی دیكه‌ش لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه په‌یوه‌یسته به كلتوری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی.
فه‌زلوڵا باسی له‌وه‌شكردوه كه به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات، به‌كارهێنانی ئه‌نگوستیله به نقێمی به‌رده به‌نرخه‌كانه‌وه له‌لای موسڵمانانی سوننه و شیعه بووه‌ته دروشمێكی ئایینی و نیشانه‌ی باوه‌ڕداری، شیعه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به‌وه ده‌زانن پابه‌ندن به ئایینه‌وه زیاتر ئه‌و جۆره ئه‌نگوستیلانه له په‌نجه ده‌كه‌ن كه به‌رده‌كه‌ی له جۆری به‌ردی پیرۆزی فه‌یروز یان عه‌قیق بێت.
بی بی سی ده‌ڵێت كه به‌ردی فه‌یروز سه‌رچاوه‌كه‌ی چیاكانی نیساپوره له ئێران و سه‌رچاوه‌ی به‌ردی عه‌قیق-یش له وڵاتی یه‌مه‌نه، ئه‌وانه‌ی به‌ردی فه‌یروز به‌كارده‌هێنن ده‌ڵێن كه ئه‌و به‌رده بۆ سه‌ركه‌وتن له كاروبار و گه‌شتكردن و پاراستنی مرۆڤ له چاوی پیس و ئیره‌یی باشه، هاوكات به‌ردی عه‌قیق نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی ده‌یپۆشێت پابه‌نده نوێژكردن و نزا و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه پارێزراو بێت.
PM:06:01:04/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 6512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت