بافڵ تاڵەبانی: کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی سەرکەوت

‌بافڵ تاڵەبانی


وێستگە نیوز- 
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکیدا ئەمڕۆ چوارشەممە "سەرکەوتنی" کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی راگەیاند. 

لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەمڕۆ چوارشەممە 11 ی 12 ی 2019، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، سەرکەوتنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان سەرکەوتنی یەکێتییەکان بوو، یەکێتیی خستەوە سەر شاڕێی نوێبوونەوە.

بافڵ تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا نوسیویەتی، "سوربوونی ھەڤاڵانمان بۆ بەستنی کۆنگرە ئەو راستییەی سەلماندەوە كه‌ ھەموومان پەرۆشی یەکێتییەکی نوێین، سەرکەوتنی کۆنفرانسی ئۆرگانەکانیش جۆشدانەوەی گیانی یەکێتیی بوونمان بوو کە ھەموومان تیایدا سەرکەوتووبووین ."

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، "لەم بۆنەیەدا تەئکیددەکەمەوە دەست لەناو دەست لەگەڵ کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان ، پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و رێکخستنەکان و تێکۆشەران و ئەندامان و دڵسۆزان و ھەڤاڵەکانمان، پێکەوە یەکێتیی ناو یەکێتیی و بەیەک دەست چەپکە گوڵەکە مام دەپارێزین، یەکێتییەکی بەھێز بۆ کوردستانێکی بەھێز بنیاددەنێینەوە و ڕۆحی شەھیدانمان و ھەڤاڵ مام جەلال یش ئاسودەدەکەین".

9 ی ئەم مانگە كۆنفرانسی سەرجەم مەڵبەندەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  كە دوایین هەنگاو و ئامادەكاری بوو بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، لە سنوری هەر "17 " مەڵبەندەكەی یەكێتی بە بەشداری 4 هەزار و 878 كەس بەڕێوەچوو و لە كۆی هەزار و 700 كاندیدیش، دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان 500 كاندید سەردەكەون و دەبنە ئەندامی كۆنگرە کە بڕیارە لە 21 ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت. 




PM:04:29:11/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو