دەزگای هەواڵگری عیراق: وتاربێژ و بەرپرسی راگەیاندنی داعش لە مەخمور دەستگیر کرا



وێستگە نیوز- 
دەزگای هەواڵگری سوپای عیراق  دەتگیرکردنی وتاربێژ و بەرپرسی راگەیاندنی رێکخراوی داعش-ی لە مەخمور راگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە 11 ی 12 ی 2019 ، هەواڵگری عیراق رایگەیاند، هێزەکانی سەر بە دەزگای هەواڵگری عیراق لە یەکەی 14 بە هاوبەشی لەگەڵ لیوای 59 توانیویانە بانگدەر و وتاربێژ و بەرپرسی راگەیاندنی داعش لە ناوچەی سەڵاحیەی سەر بە مەخمور دەستگیر بکەن. 

هەواڵگری عیراق ئاماژەی بەوەش داوە، " ئەو بەرپرسەی رێکخراوی داعش لەلایەن هێزەکانی هەواڵگری عیراقەوە کەمینی بۆ دانراوەو توانراوە دەستگیر بکرێت". 

بەیاننامەکەی هەواڵگری ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "دەستگیرکراوەکە پاڵپشت و هاوکاری ئەندامانی چەکداری داعش بووە لە مەخمور و یەکێک بووە لە داواکراوەکان بەپێی یاسای 4 ی تیرۆر". 


ش . ر 


PM:04:00:11/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت