نەتەوە یەکگرتووەکان: هێزە ئەمنیەکان و گروپە چەکدارەکان چالاکوانانی عیراقیان کردووەتە ئامانج



وێستگە نیوز- 

نەتەوەیەکگرتووەکان  نوێترین راپۆرتی خۆی لەسەر خۆپیشاندانەکانی عیراق بڵاوکردەوەو رایگەیاند، هێزە ئەمنیەکانی عیراق و هێزە چەکدارەکان چالاکوانەکانی عیراقیان کردووەتە ئامانج. 

راپۆرتەکە دەربارەی خۆپیشاندانەکانی عیراقە لە رۆژی 5 ی تشرینی دووەم هەتا 9 ی کانونی یەکەمی 2019.  

نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە چەندین بەڵگەیان لەبەدەستە کە نیشانی دەدەن هێزە ئەمنیەرکانی عیراق و گروپە چەکدارەکان چالاکوان و خۆپیشاندەرە دیارەکانی عیراقیان بە ئامانج گرتووە. 

بەپێی راپۆرتەکە، " ئەو کەسانەی دەستگیرکراون خراونەتە زیندانی تاکەکەسیەوە و تۆمەتی تێکدانی ئاساییشی نەتەوەییان دراوەتە پاڵ". 

نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت، " ئەو پێنج چالاکوانەی لەلایەن گروپە چکدارەکانی عیراقەوە دەستگیرکراون لە زیندانی نافەرمیدا بەندکراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە". 

زیاتر لە دوو مانگە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە شەقامەکانی شاری بەغدا و چەند شارێکی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عیراق بەردەوامە و بەپێی ئامارەکان نزیکەی 500 خۆپیشاندەر کوژراون و دەیان هەزار کەسیش بریندار بوون. 

راپۆرتەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە 11 ی 12 ی 2019 ی نەتەوە یەکگرتووەکان سێیەم راپۆرتی ئەو رێکخراوەیە لەوەتەی خۆپیشاندانەکان سەریانهەڵداوە، لە دوو راپۆرتی پێشتریشدا چەندین پێشێلکاری خستبووەڕوو. 


ش . ر 




PM:03:37:11/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 1892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو