سلێمانی .. كارگه‌ی تایه‌ی له‌رێ به‌هۆی سه‌رپێچی كردن داده‌خرێت
وێستگە نیوز-
به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له جێبه‌جێكردنی مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی تواندنه‌وه‌ی تایه داده‌خات وخاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی وپشكنینه‌كانیان ئه‌مڕۆ 2019.12.11 لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كای قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی كارگه‌ی تواندنه‌وه‌ی تایه‌ی له‌رێی داخستووه.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كه كه بۆ لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تیان به‌رزكردۆته‌وه ئه‌وه‌ی تێداخراوه‌ته ڕوو؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كارگه‌ی تایه‌ی له‌رێ هیچ یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی ژینگه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه، بۆته هۆی پیسكردنی ژینگه له‌ڕوی (ئاو، هه‌وا و خاك) له‌گه‌ڵ نه‌بوونی پێداویستی سه‌لامه‌تی بۆ ئه‌وكارمه‌ند و كرێكارانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پێشتر له‌كه‌موكورتییه‌كانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه تا سه‌رپێچییه‌كانی چاره‌سه‌ربكات و پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ژینگه‌ببێت، به‌ڵام به‌رده‌وام بووه له‌سه‌رپێچی، لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی پێشنیاریان كردووه كارگه‌كه دابخرێت و نه‌كرێته‌وه تائه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.
به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی كارگه‌ی تایه‌ی له‌رێ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
د.ح
PM:02:46:11/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت