ڕاگەیاندنى پۆلیسى دارستانى سلێمانى خولێکى هۆشیارى بەڕێوە دەبات
وێستگە نیوز-
بەمەبەستى بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى منداڵان ستافى ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیمان خولێکى هۆشیارى تایبەت بە پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەى کوردستان بۆ منداڵانى باخچەى ساوایان و خوێندکارانى قۆناغى بنەڕەتى ئەنجام دا .
لەوبارەیەوە عەمیدى پۆلیس هێمن کەمەرخان ئەفەندى بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى ڕایگەیاند: ماوەى دوو هەفتەیە ستافێک لە ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیمان خولێکى هۆشیارى ژینگەیى بۆ منداڵانى باخچەى ساوایان و خوێندکارانى قۆناغى بنەڕەتى بەڕێوەدەبات .
ڕۆژانە خوێندکاران سەردانى بەشى ڕاگەیاندن دەکەن و لە ڕێگەى پێشانگاى وێنەیى و گرتەى ڤیدیۆیى بەداتاشۆ کاروچالاکیەکان و هەوڵ و ماندوبونى ئەفسەرو کارمەندانى پۆلیسى دارستان لە پێناو پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەى کوردستان نمایش دەکەین و بەشێوەی شیکارى و ڕوونکردنەوەى وورد ڕێنماییە ژینگەییەکان بۆ خوێندکاران باس دەکرێت .
ئامانجمانە لە ڕێگەى ئەم خولەوە زیاتر ئەرکى کارمەندانى پۆلیسى دارستان بۆ مندالان ڕونبکەینەوە لەگەڵ ئەوەشدا ڕێنماییان بکەین چۆن و بەچى شێوەیەک پارێزگارى لە سروشت و ژینگە بکەن و خۆشەویستیان بۆ ئاژەڵ و باڵندەکان هەبێت هەروەها بۆ ئاییندە نەوەیەک دروست ببێت کە هەموویان خۆیان بە دۆستى ژینگە بزانن.
د.ح
PM:02:27:11/12/2019
ئهم بابهته 1732
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت