چوار وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین رۆژنامەنوسیان دەستگیر کردووە



وێستگە نیوز- 
لیژنەی نێودەوڵەتی پاراستنی رۆژنامەنوسان رایگەیاند، وڵاتانی چین و تورکیا و سعودیە و میسر و ئێران لە پێشەنگی ریزبەندی ئەو وڵاتانە دێن کە زۆرترین رۆژنامەنوس تێیاندا زیندانی کراوە. 

لە راپۆرتێکیدا لیژنەکە راشیگەیاندووە کە سەرۆک و دەسەڵاتدارانی چین و تورکیا و سعودیە و میسر تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکیان نەخستووەتەروو کە پیشانی بدات سەرکوتکردنی ئەو دەزگا راگەیەندنانەیان کەمکردووەتەوە کە رەخنەیان لێ دەگرن. 

لیژنەی پاراستنی مافی رۆژنامەنوسان لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت، " وڵاتی چین رۆژنامەنوسان دەخاتە زیندانەوەو تورکیاش رۆژنامەنوسان لە چاوەڕوانی دادگاییکردن یاخود تانەدان لە بڕیارەکانی دادگادا دەهێڵێتەوە". 

بەپێی راپۆرتەکە لە ساڵی 2019 دا لەگەڵ بەردەوامی ئاڵۆزی و گرژی و خۆپیشاندانەکان لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا زیندانیکردنی رۆژنامەنوسان زیادیکردووە. 

ئاماژە بەوەش کراوە سعودیە و میسر لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانە دێن کە زۆرترین رۆژنامەنوسیان تێدا زیندانی کراوە. 

بەپێی راپۆرتی ساڵانەی لیژنەکە بە لایەنی کەمەوە 250 رۆژنامەنوس لە ئەمساڵدا بەهۆی کارەکەیانەوە زیندانی کراون، ژمارەکەش لە ساڵی رابردوودا 255 رۆژنامەنوس بووە. 

لیژنەکە ئاماژەی بەوە داوە، دوای هەریەک لە چین و تورکیا و سعودیە و میسر، ئەریتیریا و ڤێتنام و ئێران لە وڵاتانەن کە زۆرترین رۆنامەنوسیان تێدا زیندانی کراوە.


ش . ر 



 


PM:02:01:11/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت