كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی: روویەكی جوانی یەكێتیمان نیشاندا


وێستگە نیوز-
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و تێدا رایگەیاند كە بە نەیارەكانیان سەلماندووە یەكێتی هێزێكی گەورەیە.

رزگار عەلی بەرپرسی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد كە دوای كۆتایی هاتنی كۆفرانسی مەڵبەندەكان و كۆمیتەكان، هیوادارن كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ببەستن كە لە ئاست یەكێتیدا بێت.

رزگار عەلی دەستخۆشی لە بەشدار بووانی هەڵبژاردنەكان كرد و هاوكات جەختی كردەوە كە پڕۆسەكە بە شێوەیەكی شەفاف و بە ئازادانە بەڕێوە چووە، وتیشی: توانیمان رویەكی ئازاد و جوانی یەكێتی دەربخەین.

هاوكات رایگەیاند كە هیوای سەركەوتن بۆ ئەوانە دەخوازێت كە توانیان دەربچن و سوپاسی ئەوانەش دەكەن كە دەرنەچوون.

د.ح
 


PM:01:27:11/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 1612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت