بە وێنە.. لە هەفتەیەکدا 698 پەنابەری نایاسایی لەلایەن پۆلیسی توركیاوە گیراون


وێستگە نیوز-
دەزگای لوتكە لە پۆلیسی توركیاوە ئاشكاریكرد كە لە ماوەی هەفتەیەكدا 698 كەس گیروان كە هەوڵیانداوە لە سنورەكان بەرەو ئەوروپا بڕۆن.


بە پێی بڵاوكراوەیەكی پۆلیسی پاراستنی سنوری توركیا تەنیا لە ماوەی یەك هەفتەداو لە ماوەی نێوان 29ی مانگی رابردوو تاوەكو 5ی ئەم مانگە، 698 كۆچبەری نایاساییان دەستگیركردووە.

سەرەڕای بوونی رێوشوێنی توند و وەرزی سەرما بەڵام بەشێوەیەكی بەردەوام پەنابەران روو لە ئەوروپا دەكەن و بەشێكی زۆریش لەوانە دەگیرێن.

د.ح
 


PM:12:20:11/12/2019












ئه‌م بابه‌ته 1792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت