خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر كاندیدی حزبه سیاسییه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوزـ
خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر رایانگه‌یاند كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاندیدی حزبه سیاسییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی رێككه‌وتنی حزبه سیاسییه‌كانی عیراق له‌سه‌ر چه‌ند كاندیدێك بۆ جێگرتنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق، خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر هه‌ڵوێستی خۆیان راگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێتاه‌وه، خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانه‌كه ته‌ئكیدیان كردوه‌ته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به كاندیدی حبزه سیاسییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق رازی نابن.
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ماوه‌ی ده‌ستوری و یاسایی بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆتایی دێت، حزبه سیاسییه‌كانیش له هه‌وڵی دیاریكردنی كاندیدێكن تا عیراق نه‌كه‌وێته بۆشایی ده‌ستورییه‌وه.
له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، خۆپیشاندان له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق سه‌ریهه‌ڵدا و خه‌ڵكی ناڕازی داوای باشتركردنی خزمه‌تگوزاری و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی هه‌لی كاریان ده‌كرد.
له 25ی هه‌مان مانگ خۆپیشاندانه‌كان به توندی سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه و هاوڵاتیان داوای گۆڕینی حكومه‌ت و كۆتایی هێنان به هه‌ژمونی ده‌ره‌كییان كرد، به‌هۆی ناڕه‌زاییه‌كانیشه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی دوای كوژرانی زیاترله 400 كه‌س و برینداربونی زیاترله 17 هه‌زار كه‌س، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
AM:10:49:11/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت