وڵاتێكی نوێ له‌جیهاندا له‌دایك ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
زۆرينه‌ی ره‌ها له ده‌نگده‌رانی دورگه‌ی بۆغانفیل له بابوا غینیای نوێ ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دورگه‌كه و جیابونه‌وه‌یان له وڵات دا.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجامی ئه‌و ریفراندۆمه راگه‌یه‌ندرا كه دورگه‌ی بۆغانفیل له بابوا غینیای نوێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامیدا و تیایدا 176 هه‌زار و 928 كه‌س ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دا و سێ هه‌زار و 43ی دیكه‌ش دژی وه‌ستانه‌وه.
بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوونی دورگه‌كه پێویسته په‌رله‌مانی بابوا غینیا ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه په‌سه‌ند بكات و له‌كاتی ره‌زامه‌ندیشدا، نوێترین وڵاتی جیهان له‌دایك ده‌بێت، پێشبینیش ده‌كرێت كه په‌رله‌مان ئه‌نجامه‌كه په‌سه‌ند بكات و ده‌نگی ئه‌و لایه‌نانه كپ بكاته‌وه كه دژی جیابونه‌وه‌ی دورگه‌كه‌ن.
به راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌و ململانێیه چه‌كدارییه كۆتایی دێت كه له ساڵانی 1980ه‌وه له بابوا غینیا سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌هۆیه‌وه 20 هه‌زار كه‌س كوژراون، له ساڵی 1998یش لایه‌نه ناكۆكانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتنه ئاگربه‌ست كه شه‌ڕی نێوانیان به خوێناوی‌ترین شه‌ڕی ناوچه‌ی ئۆقیانوسی هێمن داده‌نرێت له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
AM:10:29:11/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 6508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت