فۆكس نیوز: ئێران تونێلی گه‌وره له‌نێوان عیراق و سوریا لێ ده‌دات
وێستگه نیوزـ
تۆڕی فۆكس نیوز-ی ئه‌مریكا چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی مانگه ده‌ستكرده‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه به‌پێی وێنه‌كان ئێران له سنوره‌كانی عیراق و سوریا سه‌رقاڵی لێدانی تونێلی گه‌وره‌یه و ده‌یه‌وێت موشه‌كه‌كانی له‌و تونێلانه‌دا بشارێته‌وه.
تۆڕی فۆكس نیوز به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كۆمپانیای ImageSat International ی ئیسرائیلی بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه تونێله‌كه له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئیمام عه‌لی له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له سنوری نێوان عیراق و سوریا لێدراوه و ئێران مهبهستهتی له‌و تونێلانه‌دا موشه‌كه بالیسته مه‌ودا مامناوه‌نده‌كانی بشارێته‌وه.
فۆكس نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه درێژیی تونێله‌كه 120 مه‌تر و پانییه‌كه‌ی 4.5 مه‌تر و قوڵییهكهشی نزیكه‌ی 4 مه‌تره و به‌دووری نه‌زانیووه كه ئێران بۆ عه‌مباركردنی موشه‌ك و كه‌لوپه‌لی هه‌ستیار به‌كاری بهێنێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردوو رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له هه‌فته‌ی رابردودا به‌پێی زانیاریی به‌رپرسانی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه ئێران موشه‌كه مه‌ودا مامناوه‌نده‌كانی بۆ عیراق گواستوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و موشه‌كانه ده‌توانن ئامانجه‌كان له ئیسرائیل و سعودیه و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه بپێكن.
AM:09:42:11/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت