پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی کارەباو دابەشکردنی نەوت کۆدەبێتەوە

‌دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگە نیوز ـ
ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، دانیشتنی ژماره‌ نۆی‌ ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان دەكرێت و دوو پڕۆژه‌ یاسا و پرسی كاره‌بای نیشتمانی و دابەشكردنی نەوت بەسەر ھاوڵاتیان تاوتوێ ده‌كرێن.


پێشتر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رایگه‌یاندبوو، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌می پێشنیازه ‌یاسای (رێكلامی بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان- عیراق و خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ پێشنیازه‌ بڕیاری‌ (رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی‌ توركمان)، ده‌كرێت.

دوێنێ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی‌ كوردستانی ئاگادار كرده‌وه‌،  كه‌ خاڵێكی دیكەی بۆ به‌رنامه‌ی كاری‌ دانیشتنی ئەمڕۆ سێشه‌ممه ‌10ی كانوونی یه‌كه‌م زیاد كردووه‌، كه‌ ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ قسه‌كردن و تاوتوێكردنی پرسی كێشه‌ی كاره‌بای‌ نیشتمانی و دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا به‌سه‌ر هاوڵاتییان.

هــ. ر


AM:08:34:10/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو