په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێی پرسی كاره‌با و دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌كات
وێستگه نیوزـ
بڕیاره سبەینێ سێشەممە، پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی کارەبا و دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له وه‌رزی سه‌رمادا به‌سه‌ر هاوڵاتیان کۆببێتەوە.
پەرلەمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند "لەسەر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، دەستەی سەرۆکاییەتی پەرلەمان بڕیاریدا بە زیادکردنی بڕگەیەک بۆ ڕیزبەندی سێیەم، بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە".
لە بەیاننامەکەشدا هاتووە، پەرلەمان تاوتوێی "پرسی کێشەی کارەبای نیشتمانی و دابەشکردنی سوتەمەنی لەم وەرزی سەرمایەدا بەسەر هاوڵاتییاندا" دەکات.
بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیین کەمی کردووە و تا ئێستاش نەوتی سپی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمدا دابەش نەکراوە.
PM:11:02:09/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 1708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت