قوباد تاڵه‌بانی‌ باس له‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ ده‌كات

‌قوباد تاڵه‌بانی

وێستگه‌ نیوزـ

قوباد تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به‌ هەڵبژاردنی مەڵبەندەکان و پێشتریش کۆمیتە و مەکتەبەکانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باس له‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتی ده‌كات و هه‌ڵبژاردنه‌كان "سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ هەموو یەکێتی و بۆ هەموو ئەوانەی دڵیان بە یەكێتییەوە پەیوەستە. ئەم دەسكەوتە لە هەموو هەڤاڵان و جەماوەری یەکێتی پیرۆز بێت."

له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: ئەم كۆنگرەیە وێستگەی نوێکردنەوەی یەکێتییە لەسەر رێبازی چەپکە گوڵەکەی مام، کۆنگرەی رێکخستنەوەی توانا و وزەکانی یەکێتییە، کۆنگرەی بەهێزکردنی یەکێتیی ناو یەکێتییە، لە هەمووی گرنگتر کۆنگرەی ئاشتەوایی و گێڕانەوەی هیوایە بۆ ئەوانەی گلەیی دۆستانەیان لە یەكێتی هەیە.

راشیگه‌یاندوه‌:"یەکێتی پێویستیی بە هەموومانە و با هەمووشمان بەبێ جیاوازی تێبکۆشین بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەم و ئەمەش رێگایەكە بۆ ئاسودەكردنی رۆحی شەهیدەكان و روحی رابەڕ و سەرکردەی مەزنمان سەرۆک مام جەلال كە هەموو ژیانی خۆی بە یەكێتی بەخشی. وەک مام فەرموویەتی سەروەریمان، مانەوەمان و گەشەسەندمان بەندە بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 9 ی 12 ی 2019 كۆنفرانسی سەرجەم مەڵبەندەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  كە دوایین هەنگاو و ئامادەكارییە بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، لە سنوری هەر "17 " مەڵبەندەكەی یەكێتی بە بەشداری 4 هەزار و 878 كەس بەڕێوەچوو و لە كۆی هەزار و 700 كاندیدیش، 500 كاندید سەردەكەون و دەبنە ئەندامی كۆنگرە.

كۆنفرانسی مەڵبەندەكان لە دوای بەڕێوەچونی كۆنفرانسی كۆمیتەكان و مەكتەبەكانی یەكێتی دێت كە لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەچوو. 

كۆنفرانسی مەڵبەندەكانیش دەبێتە دواین قۆناغی ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ یەكلایكردنەوەی ژمارەی ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، كە بڕیارە 21ی ئەم مانگە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.


PM:10:12:09/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 7276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو