سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هه‌ڕه‌شه له خۆپیشانده‌ران ده‌كات
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هه‌ڕه‌شه‌ی له خۆپیشانده‌ران كرد و رایگه‌یاند كه خۆپیشاندانەکەی سبەینێ سێشەممە كوژراوی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه.
قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه گروپێكی چه‌كداری شیعه‌ی عیراقه له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی كۆبوه‌وه و سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر خۆی و كه‌سایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی عیراق رونكردنه‌وه‌ی دا.
خه‌زعه‌لی له وته‌كانیدا هه‌وڵیداوه له گرنگیی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر خۆی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی ناو حه‌شدی شه‌عبی و لایه‌نگری ئێران كه‌مبكاته‌وه.
هه‌ر له وته‌كانیشیدا خه‌زعه‌لی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له خۆپیشانده‌ران كردوه و رایگه‌یاندوه كه خۆپیشاندانه‌كانی داهاتوو كوژراوی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
PM:09:01:09/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 6536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت