باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاگادارییەک بە ئەمریکیەکانی عیراق دەدات



وێستگە نیوز-

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق داوای لەو ئەمریکیانە کرد کە لە عیراقن نەچنە شوێنی خۆپیشاندانەکان.

لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا باڵیۆزخانەکە دەڵێت،" بەپێی زابیاری و راپۆرتەکان پێشبینی دەکرێت خۆپیشاندانەکانی سبەی سێشەممە 10 ی 12 ی 2019 بەرفراوان بن، سبەی هاوکاتیشە لەگەڵ ساڵیادی راگەیەندانی سەرکەوتن بەسەر داعش-دا لە عیراق، هەروەها پێشبینی دەکرێت خاڵی پشکنینی نێودەوڵەتی دابخرێت و گرفتی هاتووچۆ دروست ببێت.

هاوکات باڵیۆزخانەکە داوا لە ئەمریکیەکانی دەرەوەی عیراقیش دەکات گەشت بۆ عیراق نەکەن ، ئەوانەشی لە عیراقن نەچنە ناوچەی خۆپیشاندانەکان و بۆ زانینی دوا هەواڵەکان چاودێری کەناڵەکانی راگەیاندن بکەن.


ش . ر 




PM:07:05:09/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت