بانكی رافیدەین قهرزی 50 ملیۆن دیناری دهداته فهرمانبهران
پێشینەکە فەرمانبەرانی هەرێم ناگرێتەوە
وێستگه نیوز ـ
بانكی رافیدەینی عیراقی رایدەگەیەنێت، قەرزی 50 ملیۆن دیناری دەداتە ئەو فەرمانبەرانەی دەوڵەت كە خانوو دروست دەكەن هەروەها 30 ملیۆن دیناریش بۆ ئەو مەبەستە دەداتە هاوڵاتیانی ئاسایی.
نووسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەینی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە مەرجی پێدانی ئەو پێشینەیە كە بۆ دروستكردنی خانوو یاخود بونیادنانەوەی دەدرێتە هاوڵاتیانی ئاسایی، تەنها رەهنی خانووەكەیە لە بەرژەوەندی بانكەكەیان.
روونیشیكردوهتەوە، سەبارەت بە قەرزی فەرمانبەرانیش رەهنی ئەو خانوەی دروستی دەكات دەبێتە گەرەنتی، هەروەها پێویستە بەهای خانووەكە بەرێژەی لەسەدا 20 لە بڕی قەرزەكە زیاتر بێت.
هاوكات بانكی رافیدەینی عیراقی رۆژی شەممە 7ی كانوونی یهكهمی 2019، رایگەیاند، كە دەست دەكەنەوە بە دابەشكردنی پێشینەی 25 ملیۆن دیناری بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی دەوڵەت، كە مووچەكانیان لەلایەن بانكەوە دابەشدەكرێت و قەرزەكەش لە رێگەی ماستەر كارتەوە دابەش دەكەن.
ئەوەشی خستوهتەڕوو، ئەو پێشینەیە پشت دەبەستێت بە مووچەی فەرمانبەرەكە، كە بتوانێت لەسەدا 50ی مووچەی مانگانەكەی بكاتە قیستی مانگانەی پێشینەكە.
پێدانی ئەو پێشینەیە بە فەرمانبەرانی عیراق لەكاتێكدایە، كە چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستان هیچ جۆرە پێشینەیەك نادرێتە فەرمانبەران، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی راژەو مووچەیان لەسەر بەغدایە داتوانن سوود لەو پێشینانەی عیراق وەربگرن.
هــ. ر
AM:10:19:09/12/2019
ئهم بابهته 10424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت