سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هێزه‌كانی حه‌شد ده‌كات
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی گشتیی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق داوای له هێزه‌كانی حه‌شد كرد نه‌چنه گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان.
فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی گشتیی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی حه‌شد ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه به‌هیچ جۆرێك له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان نزیك نه‌بنه‌وه و له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریشیدا ده‌رنه‌كه‌ون.
فه‌یاز هه‌ڕه‌شه‌ی سزای توند و له‌سه‌ركارلابردنی هه‌ر ئه‌ندامێكی حه‌شدی شه‌عبیشی كرد كه له راسپارده‌كان لابده‌ن و سه‌رپێچیی بكه‌ن.
PM:09:07:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 6312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت