به‌رگری شارستانی سلێمانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتییان ده‌كات
دیمەنی بارانبارین و کۆبوونەوەی ئاو.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له كاتی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراوی سروشتی و لاوافاودا، په‌یوه‌ندی به ژماره 115ه‌وه بكه‌ن كه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانین.
رێكان جه‌مال، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی رایگه‌یاند: شه‌پۆلێكی باران بارین رووی له ناوچه‌كه كردووه، وه‌ك به‌رگری شارستانی سلێمانیش سه‌رجه‌م تیمه‌كانیان له ئاماده‌باشیدان بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو.
رێكان جه‌مال بۆ میدیای فه‌رمی یه‌كێتی وتیشی: "خۆشبه‌ختانه تا ئه‌م كاته هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو رووینه‌داوه".
ئاشكراشیكرد: "داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێكی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو دروست بوونی لافاو یان ئاوچوونه ماڵانه‌وه، ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی به ژماره 115 ه‌وه بكه‌ن، یه‌كسه‌ر تیمه‌كانمان ده‌گه‌نه شوێنی مه‌به‌ست و به هانایانه‌وه ده‌چن".
وتیشی: "داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه ده‌زانن ئاوی تیادا كۆده‌بێته‌وه، هه‌وڵبده‌ن سه‌ری مه‌نهۆڵی ئاوه‌ڕۆكان پاكبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لافاو دروست نه‌بێت، چونكه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان بۆ دروستبوونی لافاو پڕبوونه‌وه‌و گیرانی سه‌ری ئاوه‌ڕۆی سه‌ر شه‌قامه‌كانه".
ئەمە لەکاتێکدایە شەپۆلێکی باران و بەفربارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوەو پلەکانی گەرمای دابەزاندووە.
هــ. ر
PM:09:06:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت