فراكسیۆنی پارتی: رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بینه‌وه
وێستگه نیوز ـ
فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، پشتیوانیی ته‌واوی پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن، کە له حكومه‌ت ورده‌كارییه‌كانی ته‌واو بووه و، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به خه‌ڵكیان دا، جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و له رێگه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازییەوە ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بنه‌وه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: "ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌ی چاكسازی له حكومه‌ت به‌كۆتا گەیشتووه، به‌م زووانه ده‌گاته په‌رله‌مان و فراکسیۆنی پارتی ئاماده‌ییه‌كی ته‌واوی كردووه، بۆ پێشوازی له پڕۆژه‌ی چاكسازی له فراکسیۆنه‌كانی تری ناو په‌رله‌مانیش تا ئێستا هیچ فراکسیۆنێك نه‌یگوتووه پشتیوانیی پڕۆژه‌كه ناكه‌ن".
هه‌ورامانی وتی: "پڕۆژه‌ی چاكسازی خاڵی سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێم و فراکسیۆنی پارتییه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا بگاته په‌رله‌مان و كاری جددیی له‌سه‌ر بكرێت، پارتی له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا دروشمی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی هه‌ڵگرتبوو، بۆیه ئێستا ئه‌و دروشمانه به‌كردار جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
وته‌بێژی فراکسیۆنی پارتی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبه‌كه‌ی زیاتر وتی: "له رێگه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازییەوە رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بینه‌وه و به یاسا رووبه‌ڕووی به‌هه‌ده‌ردانی پاره و سامانی وڵات ده‌بینه‌وه و بەو شێوەیە گەورەترین شەڕی گەندەڵی دەکەین و، رووبه‌ڕووبوونەوەی گه‌نده‌ڵی خواستی هه‌موومانه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تا ئێستا پڕۆژه یاسای چاكسازی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت و بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هــ. ر
PM:04:47:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت