قەتەڕ: هەڵوێستی ئێران لەبیرناکەین
محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی قەتەڕ
وێستگە نیوز-
وەزیری دەرەوەی حکومەتی قەتەڕ رایگەیاند، بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی باش لەنێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دراوسێی قەتەر، " هەڵوێستی ئێران لەبیرناکەین".
محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی قەتەڕ، رایگەیاند، ئێران دراوسێیانە و وڵاتەکەی پابەندە بە بوونی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ ئێراندا.
وەزیری دەرەوەی قەتەڕ لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندێک لە رۆما-ی پایتەختی ئیتاڵیا وتیشی، " ئەوکاتەی گەمارۆمان لەسەر بوو ئێران ئاسمانی خۆی بە رووی ئێمەدا کردەوە، ئێمە ئەو هەڵوێستەی لەبیرناکەین".
پتەوبوونی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتی قەتەڕ دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 6 ی ساڵی 2017 ئەوکاتەی قەیرانی کەنداو سەریهەڵدا، لەکاتەدا عەرەبستانی سعودیە و ئیمارات و بەعرەین و میسڕ هەموو پەیوەندییە ئاسمانی و وشکانی و دەریاییەکانیان لەگەڵ وڵاتی قەتەڕ پچڕاند، و لەکاتەشدا ئێران چەندین جار پشتیوانی خۆی بۆ وڵاتی قەتەڕ راگەیاند.
ش . ر
PM:02:33:07/12/2019
ئهم بابهته 3508
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت