نزیک بارەگای موقتەدا سەدر خۆپیشاندانی ملیۆنی بەڕێوەدەچێت

‌موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر

وێستگە نیوز-
کەسایتیەکی نزیکی لە رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، رەزامەندیان پیشانداوە لە نزیک بارەگای رەوتی سەدر خۆپیشاندانی ملیۆنی بەڕێوەبچێت.

ساڵح محەمەد ئەلعراقی، کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، رایگەیاند، لە لایەنگران و پشتیوانانی موقتەدا سەدرەوەو داوایەکیان بەدەستر گەیشتووە کە خۆپیشاندانی ملیۆنی لە نزیک شوێنی مانەوەی موقتەدا سەدر لە ناوچەی حەنانە لە ناوەڕاستی شاری نەجەف بەڕێوەبچێت.

وتیشی، " رەزامەندیمان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە نیشانداوە".

ئەم لێدوانەی ساڵح محەمەد ئەلعراقی لەکاتێکدایە پێشتر ئەوەی راگەیاند، كە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ شوێنی موقتەدا سەدر لە ناوچەی سەدر بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان بۆردومانكراوە.

ساڵح ئەلعیراقی بەرپرسی نزیك لە موقتەدا سەدر ئاشكرایكرد كە "حەنانە" كە شونێكی مانەوەی سەدرە لەلایەن فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانەوە ئەم بەیانییە رووبەڕووی بۆردومان بۆتەوە بەڵام خۆی سەلامەتەوە و زیانی گیانی بەدوای خۆی نەهێناوە.

ساڵح ئەلعیراقی هۆكاری بۆردومانەكەی بۆ ئەوە گێڕایەوە كە شەوی رابردوو سەدر داوای لە كڵاو شینەكان كردووە پارێزگاری لە خۆپیشاندەران بكەن كە ئەو بە "شۆڕشگێران" ناویان دەبات، پاش ئەوەی لەلایەن هێزێكی چەكدارەوە هێرش كرایە سەریان.


ش . ر


PM:02:07:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 5028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت