لێپرسراوێكی ئەمریكی: لەوانەیە ئێران بەرپرسی بێت لە هێرشەكان بۆ سەر بنكە سەربازیەكانمان


وێستگە نیوز-
بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا پەنجەی تۆمەت ئاراستەی حكومەتی ئێران دەكات لەو هێرشانەی دەكرێنە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عیراق و سوریا.


بە پێی هەواڵێكی رۆیتەرز دیڤد شینكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری توركیا، سەبارەت بە هێرشەكەی رۆژی پێنجشەممە بۆ سەر بنكەیەكی سەربازی لە عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، وتی "ئێمە بەدوای بەڵگەی تەواودا دەگەڕێین، بەڵام ئەگەری زۆر وایە كە ئێران بەرپرس بێت لێی".

رۆژی پێنجشەممە پێنج موشەكی كاتیۆش كەوتە بنكەی عەین ئەسەد لە ئەنبار، بەڵام بە وتەی بەرپرسان هیچ زیانێكی گیانی لەو هێرشە نەكەوتۆتەوە.

د.ح
 


AM:09:54:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 1924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت