كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ هۆشداری ده‌دات دۆخی ئه‌منیی ته‌حریر له كۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت
وێستگه نیوزـ
كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق هۆشداریی دا له له‌ده‌ستچونی كۆنتڕۆڵی دۆخی ئه‌منیی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا كوژراون.
كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق دره‌نگانی ئه‌مشه‌و هه‌ینی دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی قوربانیانی خۆپیشانده‌ران رایگه‌یاند كه دۆخی ئه‌منیی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی به‌غدا خراپه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌ربچێت.
هاوكات چالاكوانێكی مه‌ده‌نیی عیراق له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوای له سوپای عیراق كرد به‌هانای خۆپیشانده‌رانه‌وه بچێت كه كه‌وتونه‌ته به‌ر ته‌قه‌ی كوێرانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان.
چالاوانه‌كه وتویه‌تی: "یان پله سه‌ربازییه‌كانتان فڕێ بده‌ن و خۆتان له سوێنه بدزنه‌وه كه خواردوتانه، یان وه‌رنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و گه‌ل بپارێزن."
هه‌ر ئه‌مشه‌و دوای هێرشی هێزه نه‌ناسراوه ده‌مامكداره‌كه بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران و كوژرانی 13 كه‌س و برینداربونی زیاترله 40ی دیكه، هێزه‌كانی سه‌ریا سه‌لام-ی سه‌ربه موقته‌دا سه‌در له‌ناوچه‌ی سه‌در و شوعله‌وه به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریر بۆ پارێزگاریكردن له خۆپیشانده‌ران به‌ڕێكه‌وتن.
PM:11:23:06/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 6620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت