به‌ڤیدیۆ..خۆپیشانده‌رانی به‌غدا به هوتاف كێشان وه‌ڵامی گولـلەی دامامكداره‌كان ده‌ده‌نه‌وه
وێستگه نیوزـ
دوای هێرشی هێزه ده‌مامكداره‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بۆسه‌ر خۆپیشانده‌رانی به‌غدا، له دوو ناوچه‌ی به‌غداوه ئاپۆڕای خه‌ڵك بۆ پشتیوانی له خۆپیشانده‌ران ده‌ستپێكرد و خۆپیشانده‌رانیش به هوتافكێشان وه‌ڵامی گولـلەی ته‌قه‌كه‌ره‌كانیان دایه‌وه.
ئه‌مشه‌و هه‌ینی چالاكوانانی عیراق له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردوه‌ته‌وه كه هێزێكی نه‌ناسراوی ده‌مامكدار به دوو ئۆتۆمبیل له نزیك پرسدی سینك دابه‌زیون و هه‌ندێكیان جلی مه‌ده‌نی و هه‌ندێكیشیان جلی سه‌ربازییان له‌به‌ردا بووه و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌مامكداربوون.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه هێزه ده‌مامكداره‌كه ئاگریان له گه‌راجه‌كه‌ی پردی سینك به‌رداوه و خۆپیشانده‌رانیش ویستویانه به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كه ته‌قه‌ی لێكردون و به‌پێی ئاماره‌كانیش 13 خۆپیشانده‌ر كوژران و 40ی دیكه‌ش برینداربوون و نه‌خۆشخانه‌كانیش پڕ بوون له بریندار.
PM:10:35:06/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 5288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت