ناوی ئه‌و چوار به‌رپرسه‌ی عیراق ئاشكرا بوو كه ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندن
قەیس خەزعەلی
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی كانونی یه‌كه‌می 2019، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و چوار به‌رپرسه‌ی عیراقی به گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ تۆمار كردوه و سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندون، به‌ڵام ناوه‌كانیانی ئاشكرا نه‌كردوه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه سیان له‌و به‌رپرسه عیراقییانه‌ی سزاكه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه، به‌رپرسی حه‌شدی شه‌عبین و كه‌سایه‌تیی نزیك له ئێرانن.
یەكێك لەوانەی سزاكانی ئەمریكایان بەسەردا سەپێندراوە و خراونەتە نێو لیستی رەشەوە، قەیس خەزعەلی، سەرۆكی میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەقە كە تۆمەتبارە بە كوشتنی خۆپیشاندەران.
هه‌ر له سزاكانی ئه‌مریكادا ناوی لەیس خەزعەلی برای قەیس خه‌زعه‌لی هاتووه، كه‌سایه‌تیی سێیه‌می ناو حه‌شدی شه‌عبی لێپرسراوی ئەمنیی حه‌شده به‌ناوی حسین فالح، ناسراو به ئه‌بو زه‌ینه‌ب لامی.
كەسایەتی چوارەمیش خەمیس فه‌رحان خەنجەر عیساویه كە بە یەكێك لە بازرگان و سیاسییەكانی پێكهاتەی سوننەكان هەژمار دەكرێت.
به‌پێی سزاكانی ئه‌مریكا، سه‌رجه‌م موڵك و ماڵی ئه‌و چوار كه‌سه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌ڕێژه‌ی 50% ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
PM:09:46:06/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت