ئێن ئاڕ تی: چهند بهرپرسێكی ئاسایش ئهو ئۆتۆمبیلانهیان ههڵگرتوهتهوه كه بكوژانی تاریقی بهقاڵ دزیبویانن
بکوژانی تارقی بەقاڵ
وێستگه نیوزـ
كهناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكردهوه: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بکوژانی تاریقی بەقاڵ و مەریوان دارا دزیویانە، چەند بەرپرسێکی ئاسایش دەستیان بەسەرداگرتوون.
بهپێی زانیارییهكانی ئێن ئاڕ تی، ئەو بەرپرسانەی ئاسایش دوای ئەوەی دەستیان بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا گرتووە و بۆ خۆیانیان هەڵگرتووە، وە لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ ژمارەی نوێیان بۆ وەرگرتوون، لە بری ئەوەی رادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بکەن، بۆ ئەوەی بگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان.
تاریقی بەقاڵ، ڕۆژی 18یی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، لەدوای ئەوەی دەڕابەی دوکانەکەی دادەداتەوە و بەرەو ماڵەوە بەڕێدەکەوێت، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بێسەروشوێن بوو، بەڵام لە دوای چوار مانگ ئاسایشی سلێمانی دۆزینەوەی تەرمەکەی لەنێوان گەڕەکی ڕاپەڕین و قولەرەیسیدا لە شاری سلێمانی و دەستگیرکردنی بکوژەکانی راگەیاند.
دوای دەستگیرکردنی ئەو باندەی تاریقیان کوشتووە، ئاساشی سلێمانی رایگەیاند، ئەندامانی ئەو باندە پێشتر کەسێکی دیکەشیان بەناوی مەریوان دارا لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانیدا کوشتووە.
ئەوەی کە لەم بابەتەدا جێی سەرنجە ئەوەیە کە هەم بکوژانی تاریقی بەقاڵ و هەمیش ئەو بەرپرسانەی ئاسایش خوازیاربوون کە ئەو ئۆتۆمبێلانەیان دەست بکەوێت، بەڵام بکوژانی تاریقی بەقاڵ لە ڕێی تاوان و کوشتنەوە ئۆتۆمبێلەکەیان دەست کەوتووە و ئەو چەند بەرپرسەی ئاساییش لە ڕێی یاسایی و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئۆتۆمبێلەکانی هاوڵاتییان دەست کەوتووە.
لە هەر دوو حاڵەکەشدا ئەو هاوڵاتییانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان دزراوە، لە ئێستادا ئۆتۆمبێلەکانیان دەست ناکەوێتەوە.
PM:06:01:06/12/2019
ئهم بابهته 6392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت